Lyrics
ڕوومەتی وەک گوڵی بێگەرد
زوڵفی خاو، ئاوریشمێکی زەرد
چاوی کاڵ ئەگەرچی نەرمە
بەڵام نیگای ئێجگار گەرمە
ڕوومەتی وەک گوڵی بێگەرد
زوڵفی خاو، ئاوریشمێکی زەرد
چاوی کاڵ ئەگەرچی نەرمە
بەڵام نیگای ئێجگار گەرمە
باڵای وا، دەمێکی وا تەنگ
ئەندامی ئاوا شۆخ و شەنگ
وا دیارە من نەمدیوە
لەو چەشنە بەژن یا کەمەر
باڵای وا، دەمێکی وا تەنگ
ئەندامی ئاوا شۆخ و شەنگ
وا دیارە من نەمدیوە
لەو چەشنە بەژن یا کەمەر
لەو ڕەنگە، کوڵمی گەش و ئاڵ
لاملێکی وا جوان و کاڵ
جوانێکە، تاک وەک فریشتە
ئاخ، وەسفی من زۆر درشتە
من ھەر ئەوەندەم لە دەست ھێ
کە دێت، وەک کەو تێپەڕ ئەبێ
پێشکەشی کەم یەک ھەناسە
پڕ لە پەرستن، لە تاسە
من ھەر ئەوەندەم لە دەست ھێ
کە دێت، وەک کەو تێپەڕ ئەبێ
پێشکەشی کەم یەک ھەناسە
پڕ لە پەرستن، لە تاسە
Written by: Qadir Dilan