Similar Songs
Credits
AUSFÜHRENDE KÜNSTLER:INNEN
Leila Fariqi
Künstler:in
KOMPOSITION UND LIEDTEXT
Burhan Mufti Zadeh
Komponist:in
Ahmad Salar
Songwriter:in
Lyrics
بۆ دواجارە بەجێت دێڵم
سا ماڵ ئاوا، ئازیزەکەم
شاخ و گرد و هەرد ئەکێڵم
سا ماڵ ئاوا، ئازیزەکەم
ئاخ بۆ ئامانجی ڕۆژی ڕونە
ڕێگای تاریکی دەکێڵم
بەجێت دێڵم
بەجێت دێڵم
دەبا بمرم لە تۆفانی دەردی دوری، تا فرسەتە
نەکا بمرم لە ڕۆژێکا کە سەرم لەسەر سینەتە
بەجێت دێڵم
بەجێت دێڵم
دەبا بمرم لەڕێگای ئەشق و ئازادی دڵ پڕ خوێنا
وەک شەرابی جامی بەدمەست
بەدەستی خۆت بمڕژێنە
گەر بە جل و بەرگی سپی
بەبێ ڕۆح هاتە بەر چاوم
بەڵکو بێنە شینم یاران
بێتە گفتوگۆ کوژراوم
بەجێت دێڵم
بەجێت دێڵم
بۆ دواجارە بەجێت دێڵم
سا ماڵ ئاوا، ئازیزەکەم
شاخ و گرد و هەرد ئەکێڵم
سا ماڵ ئاوا، ئازیزەکەم
ئاخ بۆ ئامانجی ڕۆژی ڕونە
ڕێگای تاریکی دەکێڵم
بەجێت دێڵم
بەجێت دێڵم
بۆ دواجارە بەجێت دێڵم
سا ماڵ ئاوا، ئازیزەکەم
شاخ و گرد و هەرد ئەکێڵم
سا ماڵ ئاوا، ئازیزەکەم
Lyrics powered by www.musixmatch.com