Top Songs By Kamkar Ensemble
Lyrics
ئای ماین بە ڕەخساو بێ، کچ بە لەرزانە
ژن سەروێن لەسەر بێ، کوڕ بە جامانە
ماین بە ڕەخساو بێ، کچ بە لەرزانە
ژن سەروێن لەسەر بێ، کوڕ بە جامانە
جوانە زۆر جوانە لەرزانە بەزمی کوردانە
جوانە زۆر جوانە لەرزانە بەزمی کوردانە
شادییە زەماوەندە خەنەبەندانە
ڕەشبەڵەک گیراوە، سێ چین لەو بانە
ڕەشبەڵەک گیراوە، سێ چین لەو بانە
ئای نەیچی پەنجەت شل بێ، زوڕناژەن لێدە
دەهۆڵ کوت گرمەت بێ، دەی دەنگی پێدە
نەیچی پەنجەت شل بێ، زوڕناژەن لێدە
دەهۆڵ کوت گرمەت بێ، دەی دەنگی پێدە
جوانە قژ کاڵی لەرزانە، لەچک و فەقیانە
شادییە زەماوەندە خەنەبەندانە
ڕەشبەڵەک گیراوە، سێ چین لەو بانە
ڕەشبەڵەک گیراوە، سێ چین لەو بانە
ئای ماین بە ڕەخساو بێ، کچ بە لەرزانە
ژن سەروێن لەسەر بێ، کوڕ بە جامانە
ماین بە ڕەخساو بێ، کچ بە لەرزانە
ژن سەروێن لەسەر بێ، کوڕ بە جامانە
جوانە زۆر جوانە لەرزانە بەزمی کوردانە
جوانە زۆر جوانە لەرزانە بەزمی کوردانە
شادییە زەماوەندە خەنەبەندانە
ڕەشبەڵەک گیراوە، سێ چین لەو بانە
ڕەشبەڵەک گیراوە، سێ چین لەو بانە