Lyrics

گوڵ فرۆشی عاشق خودایە بە ئومێدی خۆت گوڵ فرۆشی شارم ، و لە کاری خۆم زۆر شادم چەپکە چەپکە گوڵ بۆ جوانەکانی شار دەبەستم گیانم فیدات کاکی گوڵ فرۆش فەرموو خانم ، بەردەستی گوڵ فرۆش بە قوربانت من گوڵم ئەوێت تۆ خۆت لە گوڵ جوانتری ، چ گوڵێکت ئەوێت ئەزیزم گوڵاڵە سورەت هەیە ؟ گوڵاڵە سورەیەکم هەیە کە چەمەن و باخ ئەوی نیە گوڵاڵە سورەی من ، ئەم دڵەی منە ، کێوێک داخی هەیە مەحبوبی من نێرگزت هەیە ؟ نێرگزیشمان هەیە نێرگزی چاوی تۆ لە نێرگزی من مەست ترە وای ئەم نێرگزەی چاوی تۆ ، لە دڵی من بێ خەبەرە وای ئەم نێرگزەی چاوی تۆ ، لە دڵی من بێ خەبەرە کاکی گوڵ فرۆش ؟ هممم وا دیارە زۆر عاشقیت ئەکرێت مرۆڤ تۆ ببینێت و عاشق نەبێت چ بێ ئابڕوو ئەو لێوه ، ئەو چاوە ، ئەو زۆڵفە ، ئەو گۆنا و ئەو گەردنە گوڵ فرۆشی ڕاستی تۆیت ئەزیزم ئێمە لە پێشی تۆ دەستی دوو دەفرۆشین حاڵی وەستام ببینە و ئەحواڵی دڵی من بپرسە بەسیکە ئیتر ، بێ تام مەگەر یەک وێرانە چەند شاگردی ئەوێت بهێڵە لە وەستا بپرسم ؟ وەستا بڵێ بزانم گوڵی یاست هەیە ؟ یاسی چاوەکانتم هەیە بەڵام ... یاسی چاوەکانتم هەیە بەڵام ، یاسی تۆ بۆن خۆشترە یاسی من ئاساییە ، یاسی تۆ شتێکی ترە ئاخر لە دڵی بێ ساحێبی بەردەستەکەتیش بڵێ وەستا ئاە ، بەڵام من گوڵی یاسم نیە هەتە باشیش هەتە یاسی تۆ ئەم بازویەیی تۆیە ، یاسی تۆ ئەو شانەیەیی تۆیە یاسی تۆ گەردەنی تۆیە ڕوخساری تۆ چەناگەی تۆیە واتە من لە تۆ گوڵ فرۆش ترم بەڵێ ئەزیزم گوڵ فرۆش تری زوڵف ئازاد ، چاو نێرگز گۆنا گوڵ ، لێو پەڕی گوڵ سەد گوڵستان گوڵ بە ڕووی وەک بەهار هێناوە
Lyrics powered by www.musixmatch.com
instagramSharePathic_arrow_out