Credits
AUSFÜHRENDE KÜNSTLER:INNEN
Hardi Salah
Künstler:in
KOMPOSITION UND LIEDTEXT
Hardi Salah
Komponist:in
Cebar Hebîb
Songwriter:in
Lyrics
نابێ وەڵا نابێ دوگمەی سینەت واڵا بێ
نابێ وەڵا نابێ دوگمەی سینەت واڵا بێ
ناسکە گۆی شەمامت نەبادا ئاشکرا بێ
ئێ کچێ زوو دایپۆشە نەوەک دڵم شەیدا بێ
ڕەحمت بێ دایپۆشە نەوەک دڵم شەیدا بێ
لە ڕوخسارت دیارە تازە مەمکت دانابێ
خۆ من دیلی تۆ نیم ڕەحمێک بە دڵت دا بێ
کچێ خۆ من دیلی تۆ نیم ڕەحمێک بە دڵت دا بێ
. .
نایێ ئێ بۆ نایێ نازێ نایێتە رایێ
لەبەر کل و عەتری چاوەکانی هەڵنایێ
ئێ لەبەر کل و عەتری چاوەکانی هەڵنایێ
بەو نیگا و تەماشایە وەڵا سەبووریم نایە
ماچێکی لێ دەستێنم ببمە لۆمەی دنیایێ
بەو نیگا و تەماشایە وەڵا سەبووریم نایە
ماچێکی لێ دەستێنم ببمە لۆمەی دنیایێ
ماچێکی لێ دەستێنم ببمە لۆمەی دنیایێ
. .
نابێ گیانە نابێ ڕەحمێکت بە دڵدا بێ
چیت لێدی بە ماچێ خۆ دنیا خەراب نابێ
چیت لێدی بە ماچێ خۆ دنیا خەراب نابێ
گیانە دەستت لادە ئەو لێوە شیرینەت با بێ
با تێر تێر بیمژم هەتا دەردم دەوا بێ
گیانە دەستت لادە ئەو لێوە شیرینەت با بێ
با تێر تێر بیمژم هەتا دەردم دەوا بێ
Written by: Cebar Hebîb, Hardi Salah, Herdî Selah