Credits
AUSFÜHRENDE KÜNSTLER:INNEN
Mazhar Khaleghi
Künstler:in
Hassan Yousefzamani
Geige
KOMPOSITION UND LIEDTEXT
Adabi Zaraki
Songwriter:in
Mulki Gshti
Songwriter:in
PRODUKTION UND TECHNIK
Mazhar Khaleghi
Produzent:in
Lyrics
ئای کز و کەلەلاو، گەردەنشینم
گەر ڕۆژێ جارێ باڵات نەبینم
گەر ڕۆژێ جارێ باڵات نەبینم
چاو ڕەشێ گیان مەگری، لێو ئاڵێ گیان مەگری
ناردوومە بۆت بێنن شەدە و گوارە و هەوری
دەنێرم بۆ تۆ بێت شەدە و گوارە و هەوری
خودا بیزانێ من هەر بەندەی تۆم
من غولامەکەی بەر ژێر سەندەی تۆم
من غولامەکەی بەر ژێر سەندەی تۆم
چاو مەستێ گیان مەگری، لێو جوانێ گیان مەگری
ناردوومە بۆت بێت دەسڕە و گوارە و هەوری
هەی دەنێرم بۆ تۆ بێت دەسڕە و گوارە و هەوری
ئای کۆرپەی دڵەکەی من، باوەشی تۆی دەوێ
گڕوی لێ گرتووم، بۆم نانوێ شەوێ
گڕوی لێ گرتووم، بۆم نانوێ شەوێ
چاو مەستێ گیان مەگری، لێو ئاڵێ گیان مەگری
ناردوومە بۆت بێنن دەسڕە و گوارە و هەوری
ناردوومە بۆت بێت دەسڕە و گوارە و هەوری
کۆرپەی دڵەکەی من، کۆرپەی دڵەکەی من
گریە و زار ئەکا
تۆ خۆت دەزانی، بۆچ هاوار ئەکا
داوای یارەکەی شەدەلار ئەکا
چاو مەستێ گیان مەگری، لێو ئاڵێ گیان مەگری
ناردوومە بۆت بێت دەسڕە و گوارە و هەوری
ناردوومە بۆ تۆ بێت دەسڕە و گوارە و هەوری
Written by: Adabi Zaraki, Mulki Gshti