Top Songs By Dler Kamangar
Credits
AUSFÜHRENDE KÜNSTLER:INNEN
Dler Kamangar
Künstler:in
KOMPOSITION UND LIEDTEXT
Dler Kamangar
Songwriter:in
Farhad Pirbal
Songwriter:in
Majid Kazemi
Songwriter:in
Lyrics
فڕێم مەدە من یاری تۆم
لە ناخۆشی و دەردەکان من چاری تۆم!
فڕێم مەدە من چاوی تۆم!
گەر بزر بووی بۆت دەبمە ڕێ
گەر ئاوت ویست بۆت دەبمە زێ
بێتاقەت بیت بۆت دەبمە ژێ
بۆت دەبمە کێ تۆ بتەوێ، بەس بتەوێ، بەس بتەوێ
تەنیا تکام فڕێم مەدە، من یاری تۆم
لە وەرزە سەختەکاندا من بەهاری تۆم!
ئایا بێ مروەتم؟ بێ منەتم؟ وەفام نیە؟
کەم لەگەڵتم جەفام هەیە، سەفام نیە؟
بیرت بێتەوە و بگەڕێ وە
من هێلانە و هەم دیاری تۆم
هەم هەواری تۆم!
بیرت چووە ئێوارانێ وەکوو سێبەر شوێنم دەکەوتی!
بیرت بێتەوە ئەو جێگایەی تەنیا لەوێ دەستم دەکەوتی!
فڕێم مەدە ڕۆژێک دادێ
وەک لەناو زبڵ بە دوای پاکەتی دەرمانێک فڕێت دابێ
دی دەگەڕی بە دوای مندا
منێک کە دەردەداری تۆم.
Written by: Dler Kamangar, Farhad Pirbal, Majid Kazemi