Top Songs By Adnan Karim
Credits
AUSFÜHRENDE KÜNSTLER:INNEN
Adnan Karim
Künstler:in
KOMPOSITION UND LIEDTEXT
Adnan Karim
Komponist:in
Lyrics
بە دەم مەوجی خوێنی ئەشکەوەم،
بڕوانە چۆنم بۆت!
دەروونم کەیلی زووخی دەرد و غەم،
بڕوانە چۆنم بۆت!
بە دەم مەوجی خوێنی ئەشکەوەم،
بڕوانە چۆنم بۆت!
دەروونم کەیلی زووخی دەرد و غەم،
بڕوانە چۆنم بۆت!
ڕەقیبی سەگ حەزی بوو، کوشتمت،
سەیری کە چۆنی بۆم
دوعا بۆ دەست و تێغت من دەکەم،
بڕوانە چۆنم بۆت!
دوعا بۆ دەست و تێغت من دەکەم،
بڕوانە چۆنم بۆت!
بە غەدداری نە وەک ناوت بەرن، بمئەنجنی،
قەت من شکاتی جەوری تۆ بەر کەس دەبەم؟
بڕوانە چۆنم بۆت!
هەناسەی ئاگرینم بردەوە بەر،
هەناسەی ئاگرین
هەناسەی ئاگرینم بردەوە بەر،
تا دەروونم سووت
بە ناڵە تا دڵت سەخڵەت نەدەم،
بڕوانە چۆنم بۆت!
بە ناڵە تا دڵت سەخڵەت نەدەم،
بڕوانە چۆنم بۆت!
بیانوو بگرە، شێوەی خۆت بشێوێنە بە من کوشتن
وەها چاوی بەدت لێ لا دەدەم،
بڕوانە چۆنم بۆت!
بە ئاوی گریە هەر دەم ناوی چاوم ششتووە،
نەک جێت بە خوێن ئاغوشتە بێ،
تۆ، چاوەکەم،
بڕوانە چۆنم بۆت!
غەمی خۆشی نیە مەحوی لە دڵیا،
هەر غەمی تۆیە
لە عیشقتدا دەکەم غەم بۆ بەغەم،
بڕوانە چۆنم بۆت!
لە عیشقتدا دەکەم غەم بۆ بەغەم،
بڕوانە چۆنم بۆت!
بە دەم مەوجی خوێنی ئەشکەوەم،
بڕوانە چۆنم بۆت!
دەروونم کەیلی زووخی دەرد و غەم،
بڕوانە چۆنم بۆت!
ڕەقیبی سەگ حەزی بوو، کوشتمت،
سەیری کە چۆنی بۆم
دوعا بۆ دەست و تێغت من دەکەم،
بڕوانە چۆنم بۆت!
دوعا بۆ دەست و تێغت من دەکەم،
بڕوانە چۆنم بۆت!
Lyrics powered by www.musixmatch.com