Credits
AUSFÜHRENDE KÜNSTLER:INNEN
Kijan
Klavier
KOMPOSITION UND LIEDTEXT
Kijan
Songwriter:in
Lyrics
کە من دەنگم بە تۆ نەگات
نهێنی دڵ بە کێ بڵێم
وا شێت ئەبم بە گومانم
لەوەی کە تۆ خۆشت بوێم
کە من دەنگم بە تۆ نەگات
نهێنی دڵ بە کێ بڵێم
وا شێت ئەبم بە گومانم
لەوەی کە تۆ خۆشت بوێم
سەرم لانەی هەزار خەیاڵ
دڵم هیلاک و شەکەتە
گوێم خاڵییە لە دەنگی تۆ
چاوم وێڵی وێنەکەتە
گوێم خاڵییە لە دەنگی تۆ
چاوم وێڵی وێنەکەتە
لێت تێ ناگەم دڵت بەردە
یان دڵی من زۆر ناسکە
گوێم لێناگری گوێت لێدەگرم
فەرموو هەموو شتێ باسکە
لێت تێ ناگەم دڵت بەردە
یان دڵی من زۆر ناسکە
گوێم لێناگری گوێت لێدەگرم
فەرموو هەموو شتێ باسکە
جار ناجارێ زۆر نزیکە
لە پەستیما فریو بخۆم
لە نێو دڵما بتسڕمەوە
دەرت بێنم لە ژینی خۆم
جار ناجارێ زۆر نزیکە
لە پەستیما فریو بخۆم
لە نێو دڵما بتسڕمەوە
دەرت بێنم لە ژینی خۆم
زۆر ئازاری هەستت داوم
چەند ویستوومە ڕقم لێت بێت
بەڵام بێ تۆیی زەحمەتە
خوا دەزانێ چیم بەسەر دێت
زۆر ئازاری هەستت داوم
چەند ویستوومە ڕقم لێت بێت
بەڵام بێ تۆیی زەحمەتە
خوا دەزانێ چیم بەسەر دێت
ئەو پرسیارە سەرم دەخوا
تۆش بیر لە من دەکەیتەوە؟
بێدەنگی تۆ وا دەمکوژێ
کەی وەڵامم ئەدەیتەوە؟
ئەو پرسیارە سەرم دەخوا
تۆش بیر لە من دەکەیتەوە؟
بێدەنگی تۆ وا دەمکوژێ
کەی وەڵامم ئەدەیتەوە؟
Written by: Kijan Ibrahim