Lyrics
بابە هەستە وەکو جاران، گۆرانی ئەوینم بۆ بچڕە
هێندەی تاری ئەم ڕۆژگارە، دەنگی پڕ سۆزت هەڵبڕە

وا مەزانە بەرگە دەگرم، بێ تۆ ژیان زۆر ئاسانە
بەرزی باڵای خەمەکانم، هێندەی بەرزی ئاسمانە
بابە هەستە وەک مناڵی بە سۆزەوە بملاوێنە
ئێستا گەورەم لە جێی جەستەم خەمەکانم بۆ ڕاژێنە

بابە هەستە، بابە هەستە پەنجەرەی نائومێدیم بشکێنە
تۆزێ لە ئەوینی جارانتم بەسەر دڵما بپرژێنە

Written by: Kijan Ibrahim