Lyrics
هێندەی ئاسمانە میهرەبانی تۆ
هەمووی بۆ منە خۆزگەی جوانی تۆ
هێمای خۆشبەختی و کامەرانی تۆ
دایە گیان، گیانم بە قوربانی تۆ
بۆ خۆشی من بوو پاک ژیانی تۆ
مایەی ئارامی دڵ و گیانی تۆ
خۆشە چاولێکنان لەسەر ڕانی تۆ
ئێستاش مناڵم گەر بزانی تۆ
دایە ئەمەوێ بۆ گەورەیی تۆ
هەستم بکەمە ئاوازێکی جوان
شکڵت ببینم لە سۆز و سەدا
کە شایستەبێ بە تۆی میهرەبان
دایە چەن خۆش و بەرزە ناوی تۆ
هەرچی بکەم کەمە لە پێناوی تۆ
ئاوازە بۆ من دەنگی خۆشی تۆ
هەر لە گوێمایە لایەلایەی تۆ
دایە چەن خۆشە کە ناوت دێنم
شەونخوونی تۆ چۆن بنرخێنم
ئەوەندە ئەڵێم هەتا بمێنم
بۆ گەورەیی تۆ سەردائەنوێنم
دایە ئەمەوێ بۆ گەورەیی تۆ
هەستم بکەمە ئاوازێکی جوان
شکڵت ببینم لە سۆز و سەدا
کە شایستەبێ بە تۆی میهرەبان
Written by: Kijan Ibrahim