Lyrics

ڕۆڵەی شیرینم، ئازیزەکەم ئارامی گیانم، دیدەکەم، ئارامی گیانم غونچەی گوڵزاری، ئازیزەکەم، باغچەی ژیانم گیان و گیان، باغچەی ژیانم جگەرگۆشەکەم، بەرهەمی ژینم سەروەت و ماڵم، ئایین و دینم هەی لایە لایە، کۆرپەی ساوایە کوێر بێ ئەو چاوەی بە تۆ هەڵنایە هێز و تەوژمم، ئازیزەکەم بینای چاوانم، دیدەکەم، بینای چاوانم هاودەنگی بەزمی، ئازیزەکەم، ڕۆژ و شەوانم گیان و گیان، ڕۆژ و شەوانم ڕۆڵە گیان، مەگری، مەگرە بەهانە دێر و درەنگە، بەری بەیانە هەی لایە لایە، کۆرپەی ساوایە قەزات لە گیانم، تاقانەی دایە هەرچەن تۆ دەگری، ئازیزەکەم، جەرگم کەبابە دیدەکەم، جەرگم کەبابە هەرچەن تۆ دەگری، ئازیزەکەم، جەرگم کەبابە دیدەکەم، جەرگم کەبابە تۆ شاگوڵی جوان، من پاسەوانم نازت ئەکێشم هەتا بتوانم هەی لایە لایە، کۆرپەی ساوایە دایە ماندووە، بۆچ خەوت نایە؟
Lyrics powered by www.musixmatch.com
instagramSharePathic_arrow_out