Credits
AUSFÜHRENDE KÜNSTLER:INNEN
Leila Fariqi
Künstler:in
KOMPOSITION UND LIEDTEXT
Emad Ram
Komponist:in
Abdulla Bagi Goran
Songwriter:in
Lyrics
بانگی شێوان؛ لە ئاسمانی خۆرنشین
ئەستێرەیێک ئەجریوێنێ: گەش، شیرین!
دەور و پشتی دەریای شینە و بە تەنیا
سەرنج ئەدا لە ئێوارەی ڕووی دنیا!
لە ئاسمانی خۆرنشین
ئەستێرەیێک: گەش، شیرین!
دەور و پشتی دەریای شینە و بە تەنیا
سەرنج ئەدا لە ئێوارەی ڕووی دنیا!
لەسەر گردێ بەرامبەری ئەوەستم
کەیلی بزەی ئەبێ سەرنجی مەستم!
بەڵام ئێستا ئەو ئەسپایی، بەرەوخوار
هەڵ ئەخلیسکێ، کزکز، ئەگاتە لێوار
لە ئاسمانی خۆرنشین
ئەستێرەیێک: گەش، شیرین!
بەڵام ئێستا ئەو ئەسپایی، بەرەوخوار
هەڵەخلیسکێ، کزکز، ئەگاتە لێوار
لێوی تینووی کەل وەک دڵۆپ ئەیمژێ،
ئەی داخەکەم، مەرگی نیشتن ئەیکوژێ!
ئەم ئەستێرە، بەسەرهاتی دڵگیری
لە کام ڕۆحا نابزوێنێ سا زوویری؟!
لە ئاسمانی خۆرنشین
ئەستێرەیێک: گەش، شیرین!
ئەم ئەستێرە، بەسەرهاتی دڵگیری
لە کام ڕۆحا نابزوێنێ سا زویری؟!
Lyrics powered by www.musixmatch.com