Credits

AUSFÜHRENDE KÜNSTLER:INNEN
Hardi Salah
Hardi Salah
Künstler:in
KOMPOSITION UND LIEDTEXT
Hardi Salah
Hardi Salah
Komponist:in
Samê Erguşî
Samê Erguşî
Songwriter:in

Lyrics

نە دەتوانم لەگەڵتا بم
نە دەستیشم لە تۆ بەر بێ
نە بۆم دەکرێ بێ تۆ بژیم
نە ئەو ئیشقەم هەتا سەر بێ
نە دەتوانم لەگەڵتا بم
نە دەستیشم لە تۆ بەر بێ
نە بۆم دەکرێ بژیم بێ تۆ
نە ئەو ئیشقەم هەتا سەر بێ
خۆشەویستیت ئاگرێکە ڕوحی من دادەگیرسێنێ
نە تاوێ ئازادم دەکا نە کۆتاییم پێ دەهێنێ
نە کۆتاییم پێ دەهێنی
هاوار بۆ پەنایەک هاوار
بە دەردی ئەو ئیشقە دەمرم
ڕوو لەکوێ کەم ڕوو لەکوێ کەم
کە بێ هوودە دەڕوا عومرم
دەڕوا عومرم دەڕوا عومرم
ڕوو لەکوێ کەم ڕوو لەکوێ کەم
کە بێ هوودە دەڕوا عومرم
دەڕوا عومرم دەڕوا عومرم
. .
گیانە تا دەمێنم ناوت برینێکی کراوەیە
یاسای دڵداری هەر وایە کێ لە عیشقا براوەیە
تا دەمێنم خۆشم دەوێی خۆشەویستیم بێ سنوورە
بەڵام کە بڕیارێک نادەم توخوا گیانە لێم ببورە
توخوا گیانە لێم ببورە
هاوار بۆ پەنایەک هاوار
بە دەردی ئەو ئیشقە دەمرم
ڕوو لەکوێ کەم ڕوو لەکوێ کەم
کە بێ هوودە دەڕوا عومرم
دەڕوا عومرم دەڕوا عومرم
ڕوو لەکوێ کەم ڕوو لەکوێ کەم
کە بێ هوودە دەڕوا عومرم
دەڕوا عومرم دەڕوا عومرم
Written by: Hardi Salah, Samê Erguşî
instagramSharePathic_arrow_out